Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی 12پۆلی لەشاری سلێمانی کردەوە

بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، قوتابخانەی (قومریە خان)ی بنەڕەتی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە.

بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی دانرا

بەچاودێری و سەرپەرشتی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەی مامۆستا جەمال عەبدول لە شاری مامۆستایان سەر بە پاڕێزگای سلێمانی دانرا.

وەزیری پەروەردە سنووری پەروەردەی شەقڵاوەی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ۱ی ٢٠٢١، بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی تر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە بەجیا هەریەک لە قوتابخانەی (ئاقوبانی) بنەڕەتی و دواناوەندی هیرانی کوڕانی کردەوە .

وەزیری پەروەردە پێشوازیکرد لە قایمقامی چەمچەمال و رواندز و مێرگەسۆر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرێزان(ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و (احمد قادر) قائیمقامی ڕواندز و (غفور مەلا سور) قائیمقامی مێرگەسۆر لە هەولێر کرد.

وەزیری پەروەردە پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١/٢١) بەڕێز (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، پێشوازیان لە بەرێز(د. هێمن هەورامى) جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و بەرێزان ئەندامانى پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا کرد.

وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆنفرانسێکى هاوبەش بۆ پرسە پەیوەندارەکان سازدەکەن

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەت لە کۆبونەوەى نێوان وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و پەروەردە بڕیاردرا لە مانگى شوباتى ئەمساڵ کۆنفرانسێکى زانستى هاوبەش لەنێوان هەردو وەزارەت بۆ بابەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت.

وەزیری پەروەردە بینایەی بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیارانی هەولێری کردەوە

ئەمرۆ 17ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بینای نۆژەنکراوەى بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنى پەروەردەیى لە هەولێر کردەوە.

چۆنیەتی دەوامکردن و ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

بە مەبەستی رێکخستن و چۆنیەتی دەوامکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی گشت قۆناغەکانی خوێندن، رێکەوتی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەم بڕیارانە دەرچوون

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمرۆ 13ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی بەرێزان: لە وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بریاردرا.

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەکردنەوەی دەرگای قوتابخانە کۆبۆوە

بەسەرپەرشتی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو.