Skip to the content

هەواڵەکان

کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌ چوو

لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆنفڕانسى ICETى نێودەوڵەتى بۆ پرسى پەروەردە بەڕێوە چوو کە ئامانج لێى بەهێزکردنەوەى خوێندنە لە نێو ناوەندەکانى خوێندن دواى ئەوەى کە بە هۆى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ خوێندنى لە دونیا و هەرێمى کوردستان وەستا و بە شێوەى ئۆنلایەن خوێنرا.

وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەى خوێندنی لە نێو پۆلەکان دەست پێ کردەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتانەى کە لە لایەن لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ پێیان دراوە، بڕیارى لەسەر ٥ خاڵکى گرینگ دا کە یەکێکیان دەستپێکردنەوەى خوێندنە لە نێو پۆل بە شێواازى نۆرە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردە و فێرکردنی كۆمەڵگەن

لە (٥۹)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئالان حمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاو کردەوە و تیایدا گوتى: مامۆستایان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لە پاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگیان هەرگیز لە بیر ناكرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ، ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاری ڕێك ده‌خاته‌وه‌

ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کۆ بووەوە.

وەزیرى پەروەردە: دوای جه‌ژن ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کرد کە کردنەوەى قوتابخانەکان بە شێوەیەک دەبێت کە قوتابیان بە شێوەى بەش بەش بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان

پڕۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن پوخت دەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنیا ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن داخڵ دەبن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەرەتی تا ١١)ـی ئامادەیی.

ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ، بە داخراوەیی دەمێننەوە

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/٨ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌،

تا وەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ،بە داخراوەیی دەمێننەوە.

ئاگاداری

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/3 تەندەرى ژمارە (1) بۆ دابینکردنی ماسک و جێل معقم، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێویستی به دابینکردنی(ماسک و جێل معقم) هەیە بۆ قوتابخانەکان لە ڕێگەى کەمکردنەوەی گشتی نهێنى.

وەزیری پەروەردە چەند قوتابخانەیەکی سنوری پەروەردەی هەولێری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،

وەزیری پەروەردە لە وەزارەتی رۆشنبیری لەگەڵ میدیاکاران کۆبۆوە

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 ئالان حەمەسەعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد.