لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆنفڕانسى ICETى نێودەوڵەتى بۆ پرسى پەروەردە بەڕێوە چوو کە ئامانج لێى بەهێزکردنەوەى خوێندنە لە نێو ناوەندەکانى خوێندن دواى ئەوەى کە بە هۆى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ خوێندنى لە دونیا و هەرێمى کوردستان وەستا و بە شێوەى ئۆنلایەن خوێنرا.
کار و چالاکییەکان
وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەى خوێندنی لە نێو پۆلەکان دەست پێ کردەوە
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتانەى کە لە لایەن لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ پێیان دراوە، بڕیارى لەسەر ٥ خاڵکى گرینگ دا کە یەکێکیان دەستپێکردنەوەى خوێندنە لە نێو پۆل بە شێواازى نۆرە.
وهزیری پهروهرده: مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردە و فێرکردنی كۆمەڵگەن
لە (٥۹)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئالان حمەسەعید وهزیری پهروهردهى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاو کردەوە و تیایدا گوتى: مامۆستایان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لە پاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگیان هەرگیز لە بیر ناكرێت.
وهزارهتی پهروهرده ، ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاری ڕێك دهخاتهوه
ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کۆ بووەوە.
وەزیرى پەروەردە: دوای جهژن دهرگای قوتابخانهكان دهكهینهوه
وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کرد کە کردنەوەى قوتابخانەکان بە شێوەیەک دەبێت کە قوتابیان بە شێوەى بەش بەش بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان
چهندین قوتابخانه له پارێزگای سلێمانی نۆژهن دهكرێنهوه
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا به گوێرهی پێویست پێداویستییهكانی پهروهردهی رۆژهەڵاتی سلێمانی و شارباژێڕ دابین بكرێت و چهندین قوتابخانهش لهم دوو ناوچهیه نۆژهن بكرێنهوه.
وەزیری پەروەردە چەند قوتابخانەیەکی سنوری پەروەردەی هەولێری بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
وەزیری پەروەردە لە وەزارەتی رۆشنبیری لەگەڵ میدیاکاران کۆبۆوە
ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 ئالان حەمەسەعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد.
وەزیری پەروەردە بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت سەردانی قەزای کۆیەی کرد
ئەمڕۆ شەممە 2021/2/27 بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت ئاڵان حمەسەعید سالح وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە، سەردانی هەریەک لە خانەوادەی کۆچکردوو (نەجمە محمد) و دایکی مامۆستا (شەهێن عوسمان) بەرێوەبەری پەروەردەی کۆیە بەهۆی ناجێگیری تەندروستی، وەزیری پەروەردە بەسەری کردنەوە.
بەئامادەبونی کونسولی ئیمارات لەهەولێر 80 تابلێت بەسەر قوتابیانی قوتابخانەیەکی هەولێر دابەشکرا
ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری کونسولی ئیمارات لە هەولێر، لە قوتابخانەی نازدار ی بنەڕەتی تێکەڵاو (80) هەشتا تابلێت بەسەر قوتابیان دابەش کرا.