لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردە و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەولێر سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسین بۆ مامۆستایان له شاری هه‌ولێر ، به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان دابینكراوه.
کار و چالاکییەکان
ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە دە‌كرێت
لیژنەیەکى پسپۆرى هاوبەش پێکهێنرا کە لەماوەى (١٥) پانزە رۆژى کارکردن ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە بکەن بۆ پێشکەشکردنى بە بۆردى پەروەردە و خوێندنى باڵاى ئەنجوومەنى وەزیران
وەزیری پەروەردە، سەنتەری ئیماڕاتی بۆ چارەسەری ئۆتیزمى به‌سه‌ر کردەوه
پەخشی ستۆدیۆی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە هەولێر کرایەوە
وەزیری پەروەردە.....هیوادارین تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ببێتە سەرچاوەی یەکەمی پەروەردەیی بۆ قوتابی و خوێندکاران
وەزیری پەروەردە: بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان ئامادەکارى جددی و باش کراوە
لە پرۆسەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵدا، وەزارەتی پەروەردە جگە لەو بەرەنگاریانەی وەك تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆڤید.١٩ و بەرزبوونەوەی زۆری پلەكانی گەرماو گۆڕانی كەشوهەوا، ڕێكاری نوێی بۆ ئاسانكاری قوتابیان و خوێندكاران و خانەوادەكانیان خستۆتەكار، پڕۆسه‌یه‌ك كە زۆر ڕوونە و بۆ یه‌كه‌مینجارە له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا به‌رجه‌سته دەبێت، تەنانەت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش له چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراودا ئه‌م پڕۆسه‌یه پیاده دە‌كرێت.
چەندین وەزارەتى حکومەتى هەرێم هەماهەنگن بۆ باشتر بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوە وەزارییەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی
خوولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ ـ ٢٠٢١، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٥/٧/٢٠٢١ى زایینى و بە ئامادەبوونى زیاتر لە ١٢٤ هەزار قوتابی ده‌ستی پێ كرد.
خوولی ڕاهێنان بۆ شارەزایان و پسپۆرانی پڕۆگرامەکان کۆتایی هات
هه‌ردوو دامەزراوەی "نیوفیوزی" ئەڵمانی و "نبع المعارف" بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی، دووخولی ڕاهێنانیان بۆ (٥٧)شارەزا و پسپۆران و فەرمانبەرانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی پەروەردەی پارێزگاکان كرده‌وه
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستیان پێ‌کرد
124000سەد و بیست و چوار هەزار قوتابی و خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەن.
خوولێک تایبەت بە رێنماییکارانی پەروەردەیی لە هەولێر کۆتایی هات
لە هەولێر خوولێکی تایبەت بە کێشەکانی گەشە و کێشە رەفتارییەکانی منداڵان، بە ھاوکاری سەنتەری باھۆز بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو