دوێنی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی٤ی۲۰۲۲، وەزیری پەروەردە بەشداری لە چاڵاکیی پەیمانگەی "ماد" ی ناحکومی کرد
هەواڵەکان
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات
باس لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کرا
وەزیری پەروەردە بەشداری لە ئیفێنتی ناساندنی پڕۆگرامی (KTTS ) دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە،
بە نوێنەرایەتى "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، بەشداری لە ئیفێنتی ناساندنی پڕۆگرامی (KTTS ) تەکنەلۆجی و زانیاری لەهەولێر کرد.
کۆبوونەوەى هاوبەشى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا بەڕێوە چوو
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ۱۲ی٤ی۲۰۲۲، بەسەرپەرشتى "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردە، کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى هەنووکەیی بەڕێوەچوو.
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ٤ی ٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەرده، پێشوازی لە شاندێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە ڕۆڵی میدیای حکومی و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان فەرمانگە و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە کرا.
وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە ڕێكخراوى "CAPNI" کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکهوتى ۱۱ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وهزیرى پهروهرده، پێشوازى له "عمانوئیل یوخنا" سەرۆکی ڕێکخراوی"کاپنی-CAPNI" لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
پێشانگەی زانستی و هونەری قوتابخانەی (کینگ)ی بنەڕەتی بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى۱۰ی٤ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردە ، بەشداریی لە پێشانگەی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی "کینگ"ی ناحکومی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر کرد.
وەزیری پەروەردە و کونسوڵی گشتیی فەرەنسی كۆبوونهوه
قوتابخانەیەکی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری مێرگەسۆر کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳ی٤ی۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی "مەلا مستەفا مسعود بارزانی" و "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، قوتابخانەی دواناوەندی (برۆ حەسکێ تێلی)ی لە گوندی شێخان لە ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرایهوه
وەزیری پەروەردە بەشداریی چەند چاڵاکییەکی هونەری سنووری پەروەردەی هەولێری کرد
ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ۳۱ی۳ی۲۰۲۲، سێیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی کۆمەڵگەی بارز بهڕێوهچوو كه تیایدا
چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر و پەروەردەیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.