Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەى خوێندنی لە نێو پۆلەکان دەست پێ کردەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتانەى کە لە لایەن لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ پێیان دراوە، بڕیارى لەسەر ٥ خاڵکى گرینگ دا کە یەکێکیان دەستپێکردنەوەى خوێندنە لە نێو پۆل بە شێواازى نۆرە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردە و فێرکردنی كۆمەڵگەن

لە (٥۹)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئالان حمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاو کردەوە و تیایدا گوتى: مامۆستایان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لە پاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگیان هەرگیز لە بیر ناكرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ، ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاری ڕێك ده‌خاته‌وه‌

ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کۆ بووەوە.

وەزیرى پەروەردە: دوای جه‌ژن ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کرد کە کردنەوەى قوتابخانەکان بە شێوەیەک دەبێت کە قوتابیان بە شێوەى بەش بەش بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان

چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا  به‌ گوێره‌ی پێویست پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهەڵاتی سلێمانی و شارباژێڕ دابین بكرێت و چه‌ندین قوتابخانه‌ش له‌م دوو ناوچه‌یه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

ڕوونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی سەبارەت بە ڕانكینگ و پۆلێنبەندی ئاستی فێربوون

چەند میدیایەك بێ پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەکان، سەبارەت بە کردنەدەرەوەى کوردستان لە ڕیزبەندی و پۆلێنی پەروەردەیی، ڕاپۆرتێکى نادروستیان بڵاو کردووەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕوونکردنەوەیەکى بە چەند خاڵ بڵاو کردەوە.

پڕۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن پوخت دەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنیا ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن داخڵ دەبن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەرەتی تا ١١)ـی ئامادەیی.

بریارەکانی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی

ئاماژە بە پەسەندكردنی پلانی وەزارەتی پەروەردە لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، رۆژی یەك شەممە ٢٠٢١/٤/١١ كۆمەڵێك بریاری دەركرد.

ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ، بە داخراوەیی دەمێننەوە

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/٨ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌،

تا وەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ،بە داخراوەیی دەمێننەوە.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەڕێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بڕیاردرا :