Skip to the content

کار و چالاکییەکان

کارەبای زیاتر لە تورکیاوە دەگوازرێتەوە هەرێم

 بڕیارە وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیا لە ڕێگەی وێستگەی زاخۆوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێل بگوازرێتەوە.

ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پڕۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

وه‌زیری كاره‌باو به‌رپرسی دیسكی ئابووری له‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا،گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕیان لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی چه‌ند پڕۆژەیه‌كی كاره‌با كرد

پڕۆژەی به‌ستنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت

وه‌زیری كاره‌با داوای كرد پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان خێراتر بكرێت.
 

یەکێك لە تۆڕباینەکانی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلۆک دانرا

سێیەمین پرۆژەی هایدرۆلیکی هەرێمی کوردستان له‌ کۆتایی ئەمساڵدا تەواو ده‌كرێت و بە تۆڕی کارەبای هەرێمەوە ده‌به‌سترێتەوە، كه‌  توانای بەرهەمهێنانی 38 مێگاوات کارەبای هەیە.

سێیەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

 پرۆژەی هایدرۆپاوه‌ری دێره‌لۆك (%85)ی تەواو بووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانای بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەگەڕ بخرێت و بە تۆڕی نیشتیمانی کارەباوە دەبەسترێتەوە 

گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا بەکار دەهێنرێت

کەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچووی لە کێڵگەی نەوتی شێخان لەگەڵ ستیوەرت کاتراڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێترۆلی گۆلف کیستۆنی تاوتوێ کرد 

١٣ جۆر خزمەتگوزاریی وەزارەتی کارەبا، بە میتۆد و قۆناغ و پێداویستییەکانیان دەخرێنەڕوو

سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی کارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسێکەوە لەسەر یەكخستنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە چوارچێوەی پۆرتاڵی خزمەتدا رێككەوتن.

وه‌زاره‌تی كاره‌با... خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادی كردووه‌

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەڵە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازیی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە.

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەپێی پۆرتاڵی خزمەت سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن

وەزارەتی کارەبا 13 جۆر خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی کەرتی کارەبادا پێشکەش دەکات و چۆنییەت و شێواز و هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی زۆربەی ئەم خزمەتگوزارییانە لە پۆرتاڵی خزمەتدا بەردەستن

وەزیری كارەبا پێشوازیی لە د. عەلی وەكیلی، خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد

وەزارەتی کارەبا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەکات