Skip to the content

هەواڵەکان

چارەسەری کێشەی بازرگانانی سلێمانی دەکرێت

 ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوێگرتن له‌ داخوازییه‌كانیان کۆبوەوە. 

وەزیری دارایی و ئابووریی: لە کابینەى نۆیەم هەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٩/٨/٢٠٢٢، ئیرڤین هیکس کونسوڵى گشتى نوێى ئەمەریکا وشاندێکى یاوەرى لە یەکەى ئابوورى کونسولخانەى گشتى ئەمەریکا، سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابوورییان کرد و لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری کۆبوونەوە.

کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسووماتی کارگەکان دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ کارئاسانی بۆ کارگەکان بەڕێوەچوو. 

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هيث بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە. 

وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوە

vسەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2022/8/1، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەرێز فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبۆوە. 

وەزارەتی دارایی و تەندرووستی هەماهەنگیی زیاتر دەکەن

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2022/7/25 به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له‌ به‌ڕێز دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ری كرد. 

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە

سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2022/7/19، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە. 

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزارەت كۆبووەوە

خەرجییە ناپێویستییەکانی حکومەت لە ۲۰۰ ملیۆن دۆلارەوە بووەتە ۷۰ ملیۆن دۆلار،  کەمکردنەوەی ئەو ۱۳۰ ملیۆن دۆلارەی خەرجی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی گشتیش، نەبووەتە هۆی ئەوەی ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکومەت پەکی بکەوێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان: خەرجییە ناپێویستییەکانی حکومەتمان لە دووسەد ملیۆن دۆلارەوە بۆ حەفتا ملیۆن دۆلار كه‌مكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نه‌بۆته‌ هۆی ئەوەی ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکومەت پەکی بکەوێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵگرتنی ڕسوماتی گومرکی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی،  بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سووتەمەنی و هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سووتەمەنی،  خستە بواری جێبەجێ كردنەوە.