وەزیری دارایی: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە داراییەکانی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
هەواڵەکان

وەزیری دارایی: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە داراییەکانی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە

وەزیرى دارایی: "کاری باشمان بۆ کەرتی خوێندنی باڵا و ژێرخانی زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە"
ڕۆژی دووشەممە، ١٤ ى ئابی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە نوێنەری سەرجەم خاوەن بڕوانامە باڵا دانەمەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

ئاوات جەناب نووری: دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانمان کراوەیە بۆ وردبینی لە داتا و زانیارییەکان
وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە وەفدێکی باڵای دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند بەردەوام دەرگای وەزارەتمان کراوەیە بۆ وردبینی لە داتاو زانیاریەکان.

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری سیستەمی بەڕێوەبردنی داراییی کوردستان ( KFMS ) کۆ بووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ى تەممووزی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی کرد لە عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران و تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی سیستەمی داراییی هەرێمی کوردستان ( KFMS ).

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی مانگرتووانی کفری دەکات
وەزیری دارایی و ئابووری مانگرتوانی شارۆچکەی کفری بەسەردەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا هەر داواکاریەکی خەڵکی قەزاکە هاتبێتە وەزارەتی دارایی و لەتواناو دەسەڵاتی ئەواندا بووبێت جێبەجێیان کردووە.

وەزیری دارایی و ئابووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەر کردەوە
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم، ئیدارەی گەرمیانی بەسەر کردەوە و بەڵێنی هاوکاریی زیاتری سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و کارئاسانی بۆ مامەڵەی بازرگانان لە چوارچێوەی ڕێنماییە داراییەکاندا دا.