Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵگرتنی ڕسوماتی گومرکی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی،  بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سووتەمەنی و هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سووتەمەنی،  خستە بواری جێبەجێ كردنەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری کارەبای هەرێم پرسی پڕۆژەکانی کارەبا تاوتوێ دەکەن

 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە کەمال محەمد ساڵح وەزیری کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندن بە بڕگەکانی ڕێنمایی تەرخانکردنی ٨% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکان

وەزیری دارایی: بەپێی داتاکانی بەردەست، لە شاری سلێمانی داھاتی کۆکراوە لە ئاستی پێویستدا نیە

وەزیری دارایی و ئابووری بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی لەمپەرەکانی بەردەم کۆکردنەوە و زیاترکردنی داهات بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتیانی ھەرێم  بە تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین. 

وەزیری دارایی و ئابووری: ئەوانەی كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجام دەدەن، دەبێت ڕێگرییان لێ بكرێت

 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری و لیوا ڕوكن  (حماد فازڵ هادی دزەیی) فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەکی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق، بابەتی ڕێگریکردن و نەهێشتنی دیاردەی قاچاخ و یاسا شکێنییان لە سنوورەکان، تاوتوێ کرد

کارئاسانی بۆ زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەکرێت

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، به‌ ئامانجی لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جوڵه‌ی بازرگانی، بەشێوەیەکی مەیدانیی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەرکردەوە. 

وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

بە ئامانجی بووژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی بارگرانی و ئاسانکاری لەسەر ھاووڵاتیان و بازرگانان وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات. 

وەزیری دارایی و ئابووری : لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕێگەی کارتەوە مووچە دابەش دەکەین

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە (دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کرد

گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری کۆبوونەوە

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 2022/5/16، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی IFC لەگەڵ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بە مەبەستی تاوتوێکردنی کارو چالاکیەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. 

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌

هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی:"زانیارى نادروست دادی چارەسەری كێشەكان نادات"

ئێوارەى (14/3/2022) لە چاوپێکەتنێکدا، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  (دكتۆر عیزەت سابیر) سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان. هێرشێكی ناڕەوای كردە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری