Skip to the content

هەواڵەکان

خوێندنی باڵاى هەرێم و عێراق تاووتوێی پشکی هەرێمیان لەو سکۆلەرشیپانە کرد کە پێشکەشی عێراق دەکرێن

بەئامانجى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و پتەوکردنى نەخشەڕێى پێکەوەکارکردن، وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى بریکارى وەزارەت سەردانى بەغدادى کرد و لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٧٠ کورسى وەک سکۆلەرشیپى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە روسیا ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدرال (٧٠) کورسی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە.

کـۆلێـژى پزیشکـى زانکـۆى گەرمیـان لە ڕێکـخراوى کۆلـێژە پزیشکییەکـانى زانکۆکـانى جیهان تۆمارکرا

بەشێوەیەکى فەرمى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان لە ڕێکخراوى کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى جیهان تۆمارکرا، بەمەش کارئاسانى بۆ دەرچوانى ئەو کۆلێژە دەکرێت بۆ ئەوى لە دواى دەرچون درێژە بە خوێندن بدەن و بەشدارى لە پرۆگرامەکانى ڕاهێنان لە زانکۆکانى جیهاندا بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپێک سازدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تایمس هایەر ئیدوکەیشن وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەستنەوەی سیستمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە ڕیزبەندیە جیهانییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی ڕیزبەندی نیشتمانی بەپێی ستانداردە ناوخۆیی و جیهانیەکان سازکرد.

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوى پەرلەمان لە عێراق کۆدەبێتەوە

ڕێکخراوی پەرلەمان لە عێراق پڕۆژەیەک بە ناوى "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنییە کە پلاتفۆرمێکی پەروەردەی مەدەنیە بۆ عێراق" ئەنجامدەدات، لەو چوارچێوەیەشدا پێشوتر ڕاوبۆچونى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى پرۆژەکە بەهەند وەرگیراو لە رێوڕەسمێکیشدا پرۆژەکە ڕاگەیەنرا.

کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى ڕەشنوسى سەنتەری ڕاوێژکارى زانکۆیی بەڕێوەچوو

بەئامانجى دەوڵەمەندکردنى (سێنتەرى ڕاوێژکارى زانکۆیی) تایبەت بە ڕێنوێنیکردنى لایەنى جیاوازەکانى قوتابیان و خوێندکاران و وانەبێژان و دەستەى بەڕێوەبردنى زانکۆ، لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى کۆبونەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچو.

ڕێکخراوى عەرەبى بۆ پەروەردە، سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

لەپاى هەوڵەکانى وەک کەسایەتییەکى کاریگەر لەبوارى خوێندنى باڵا و خزمەتکردن بە پرۆسەى خوێندن و فێکردن لە زانکۆکانى کوردستان لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوو، ڕێکخراوى عەرەبى بۆ پەروەردە، قەڵغانى ئاڵتونى دەبەخشێتە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

بە ئامادەبونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا، پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیەندرا

بەئامادەبونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا.

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا بە دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەێنێت، شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٣/٩/٩) سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.