Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى دوو زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا، هەردوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

وەزارەتى خوێنـدنى بـاڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى چه‌ند هه‌لێكى خوێندن لە وڵاتى تورکیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان، فەرمانبەران و هاووڵاتیيانى هەرێمى کوردستان ئاگه‌دار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا، زەمالەی خوێندن بۆ بڕوانامه‌ی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕادەگەیەنێت.

بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و تەندروستى هەماهەنگى دەکەن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى تەندروستى، لە چوارچێوەى یاساى بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کار دەکەن بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان و ئەنجامدانى هەڵمەتى هاوبەشى هۆشیارى و زانستى لە هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ستراتیژى بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دادەڕێژێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ستراتیژێک بۆ ڕۆڵى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەناو کۆمەڵگە و زیانەکانى، دادەڕێژێت.

بەریتانیا پرۆژە زانستییەکانى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فراوانتر دەکات

لەبوارى زانستى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەت (٦١) یاداشتنـامەى لێـک تێگـەیشتن و (٤٩) پرۆژەى زانسـتى هاوبـەشى جـۆراو جۆرى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێک بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی  دەرەوەی ئیدارەی کوردستانن گشتاندنێک ئاراستەى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکەم کۆبونەوەى لە ساڵى نوێ ئەنجامدا

بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت یەکەمین کۆبونەوەى ئاسایی خۆى لە ساڵى نوێ ئەنجامداو تیایدا پلان و بەرنامەى وەزارەت بۆ ساڵى نوێ و پرۆژە ئەکادیمییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.