Skip to the content

هەواڵەکان

ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆکان بە ڕێگەى (زانکۆلاین) ڕاگەیه‌ندرا

وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هاوشێوەى پێنچ ساڵانى ڕابردو، خۆشبەختانە ئەمساڵیش توانیمان زۆرترین ڕێژەى دەرچووانى قۆناغى دوازده‌ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیيەکانى هەرێمى کوردستان وەربگرین.

وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى لە حه‌فتا و نۆيه‌مين لوتکەی زانستی گوتارێکی پێشکەش کرد

ساڵانە لەگەڵ کۆبوونەوە گشتییەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات لوتکەی زانستیش بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕاده‌گه‌يه‌نێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگه‌دار دەکاتەوە کە دامەزراوەی (The Academic of Korean Studies)، لە وڵاتی کۆریای باشوور زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٥) ڕادەگەيه‌نێت.

دامەزراوەی NAFSA و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم یاداشتنامەی کاری هاوبەش واژۆ دەکەن

دامەزراوەى (NAFSA)، یەکێکە لە بەهێزترین دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى دونیا.

نمرەى دەرچووانى پۆلى دوازده‌ى ئامادەیى ڕاده‌ستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى کرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوازده‌ىى ئامادەیی کارا دەکرێت.

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار و ٥١٢ مليۆن دینار و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستییش بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ کردنەوە و بنیاتنانى ژێرخانى کۆلێژەکە تەرخان کردووە.

وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ڕیزبەنديى زانکۆکانى کوردستان بەڕێوە چوو

بە مەبەستى تاووتوێکردنى ئامانج و پەیام و دیدگەى ڕیزبەنديى زانکۆکانى کوردستان (KUR كەى يو ئاڕ)، بە چاودێريى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وۆرکشۆپێکى تایبەت بۆ ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوە چوو.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى: کار بۆ سەربەخۆیيى زانکۆکان لە ڕووى ئیدارى و زانستى و داراییەوە ده‌كه‌ين

د. ئارام محه‌مه‌د قادر، ڕایگەیاند: تاک و کۆمەڵگەى ئازاد، لە ڕێگەى ئازاديى زانکۆکانەوە دروست دەبن، بۆیە کار بۆ سەربەخۆیيى زانکۆکان لە ڕووى ئیدارى و زانستى داراییەوە ده‌كه‌ين، گوتیشى: دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی کۆمەڵگەی ئەکادیمی و زانکۆکانمان.