وهزيرى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى: بۆ پێشخستنى زانکۆکانمان لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى، بە دیدێکى نوێ و پرۆژەى تازەوه، بەردەوامى بە سەربەخۆیيى زانستى، دارایى و کارگێڕيى زانکۆکان دهدهين.
هەواڵەکان
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵ کۆبووەوە
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بروانامە باڵاکان و دەرچووانى زانکۆکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوی زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى فیدڕاڵ کۆبووەوە.
هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک بەرز نرخێندران
وەزیری خویندنی باڵا هەموو هاوکارى و کاراسانییەکى وەزارەتی بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆ دووپات کردەوە.
مێزگردێكی تایبەت بۆ پرسی چارەسەرە دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکان ئەنجام دەدرێت
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژينهوهى زانستى؛ لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر میللەتەکەمان شانازی بە ئاستی زانکۆکانی کوردستان دەکات، چونکە بووەتە ناسنامەی ناساندن و پێشخستنی هەرێمەکەمان لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە.
ڕێوڕهسمی پازدەیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سۆران بەڕێوە چوو
زانکۆی سۆران لە ساڵی ۲۰۰۹ دامەزراوە، لە ئێستادا لە پێنج فاکەڵتی و ۲۷ بەشی زانستی پێکدێت. ههروهها لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا، زانكۆى سۆران لە پێشەنگى باشترین زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆکان بە ڕێگەى (زانکۆلاین) ڕاگەیهندرا
وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هاوشێوەى پێنچ ساڵانى ڕابردو، خۆشبەختانە ئەمساڵیش توانیمان زۆرترین ڕێژەى دەرچووانى قۆناغى دوازدهى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیيەکانى هەرێمى کوردستان وەربگرین.