ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەمەبەستی بەرزراگرتنی، ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، بەچەکی کیمیاوی لەلایەن رژیمی بەعسەوە لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا، بە ئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و سەرجەم دادوەرو بەڕێوبەرو فەرمانبەران و راوێژکارانی وەزارەتی داد، بە وەستانێکی بێدەنگی و ماتەمینی، یادی ئەو تاوانە نامرۆییانە کرایەوە، کەدەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە.
هەواڵەکان
قۆنسۆڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم سەردانی وەزارەتی دادی كرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٣/١٥ وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، فرسەت ئەحمەد، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە قۆنسۆڵی گشتى ئەڵمانياى فيدراڵ لە ھەرێمی كوردستان، كليمينس سيمينتر و رێكخەرى قۆنسۆڵگەرى ئەڵمانیا، ئەدريان رايزر كرد .