Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی داد یەکەمین کۆنگرەی زانستی به‌ڕێوه‌ ده‌بات

له‌م كۆنگره‌ زانستییه‌دا كه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چەندین توێژینەوە پێشکەش دەکرێت، كه‌ ئامانج لێی ئامادەکردنی کۆمەڵێک راسپاردەی گرنگە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەت و دەزگاکانی و نەهێشتنی هەموو ئەو کۆسپانەی رێ لە پێشکەوتنی کاری وەزارەتی داد دەگرن

كونسوڵی شانشینی ئوردن سەردانی وەزارەتی دادی كرد

كونسوڵی شانشینی ئوردن سەردانی وەزارەتی دادی كرد و ستایشی پێشڤەچوون و هێمنی و ئارامی هەرێمی كوردستانی كرد و  جەختی كردەوە لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان.

بیست ھەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی ھەولێر تاپۆ دەکرێن

نزیکەی ٢٠ھەزار پارچە زەوی لە کارتەوە کراون بە تاپۆ و کاریان تەواو بووە، لەوانە سێ ھەزاریان بوونەتە تاپۆ کە گوندی کۆری و جووتیارانی گەڕەکی بەختیاری دەگرێتەوە و حەوت ھەزاری دیکەش لە هەفتەی داھاتوودا تەواو دەبن.

وەزیری داد: دوای ده‌ستبه‌كاربوونم له‌ وه‌زاره‌ت، ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی" مان دامەزراند

ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد نۆبەرەی کارەکانی ڕاگەیاند  كه‌ گۆڤاری (( العقد الأجتماعي – گرێبەستی کۆمەڵایەتی) و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکە بەناوی (المعیار الممیز للعمل القضائی)  

نەخشە ڕێگەیەک بۆ سیسته‌می پاراستنی منداڵان داده‌ندرێت

پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێكخراوی یونیسێف پاڵپشتی تەکنیکیە بۆ دانانی نەخشە ڕێگەیەک بۆ داڕشتنی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پاراستنی مافەکانی منداڵ و چۆنێتی پاراستن و دابینکردنی دادپەروەرییە بۆ نەوجەوانان

ژمارە ٢٧١ی ڕۆژنامەی " وەقایعی کوردستان" بڵاوبووەوە

ژمارە ٢٧١ی ڕۆژنامەی " وەقایعی کوردستان" بڵاوبووەوە و لەو ژمارەیەدا کۆمەڵێک یاسا و ڕێنمایی و بەیانێکی تێدایە

لە بەغدا، بریکاری وەزارەتی داد بەشداریی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کرد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەشی ئەنجامدا

لە ڕۆژانی ١٥ و١٦ی ئەم مانگەدا، بریکاری وەزارەتی داد، شیلان عارف، بەشداریی کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبارەی گێڕانەوەی سامانە بەتاڵان براوەکان بۆ دەرەوە، (استرداد الاموال المنھوبە) . 

كونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا سەردانی وەزارەتی دادی کرد

كونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا ستایشی ڕۆڵی مەسرور بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەكات 

تیمێکی شارەزایانیUNDP سەردانی وەزارەتی دادیان کرد

وه‌زاره‌تی داد : سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا تایبەتمەندەکانی تری هەرێمی کوردستان و دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێرییش، بەردەوامن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی

شاندێکی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی ئۆکرانی، سەردانی وەزارەتی دادی کرد

وەزیری داد:ھەرچەندە دادگای بازرگانیمان نییە، بەڵام چەندین بیرۆکە ھەیە، لەوانە، دامەزراندنی سەنتەر یان دەستەی ناوبژیوانی و ئاشتەوایی و سازاندن ( التحکیم و المصالحة و التوفیق)، کە دەبێت سەر بە وەزارەتی داد بێت