ڕۆژی چوارشهممه ١٧ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، محهمهد غهفوور سهعید، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی داد و دەزگهی داواکاری گشتيی وڵاتی سوید كرد.
هەواڵەکان
لە سەرۆکایەتيی داواکاری گشتی كۆبوونهوهيهك لهبارهى بەرهەمهێنانی سەوزە و خۆراكى ديكه بە ئاوى قورس كرا
رۆژی سێشەمە ١٦ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، به ئامادهبوونى ژمارهيهك له ئهندامانى داواكارى گشتى، لهگهڵ جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتيی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر كۆبووهوه.
سەرۆکی داواکاری گشتی بهشدارى لە ڕاگەیاندنی دووەمین ڕاپۆرتی بەدواداچوونی کەیسە گەورەکانی گەندەڵی كرد
سەرۆکی داواكارى گشتی لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی دووەمی بەدواداچوونی کەیسە گەورەکانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان كرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی بهرنامهى گهشهپێدانى نهتهوه يهكگرتووهكان (UNDP)ــەوە ڕێکخرابوو.
سەرۆکی داواکاری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانيی هەولێر کرد
ڕۆژی دووشهممه ٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، محهمهد غهفوور سهعید، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی داواکاری گشتی، پێشوازی له سوههیل نهجمهدين عهوڵا، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانيی هەولێر كرد.
هەنگاوەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی ئایزۆ لە سێ بەڕێوەبەرایەتیی دیوانی وەزارەتی داد دەستی پێکرد
هەنگاوەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی ئایزۆ لە سێ بەڕێوەبەرایەتیی دیوانی وەزارەتی داد دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبارەی تەندروستی و ڕێنماییەکانی هاوسەرگیريی گەنجان بهڕێوهچوو
ڕۆژی دووشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کرمانج عوسمان، ڕاوێژکار لە وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەکوو نوێنەری وەزارەت بەشداريی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبارەی هاوسەرگیريی گەنجان و تەندروستيی گشتی كرد.
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرە لە شارەدێی کەسنەزانی پارێزگەی هەولێر کرایەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی لە شارەدێی کەسنەزانی پارێزگەی هەولێر کردەوە.
وەزیری داد دەسەڵاتی دادنووسی به ژمارهيهك فەرمانبەری فەرمانگەکانی دادنووسيی دهۆک و زاخۆ دا
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فهرسهت ئهحمهد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی دادنووسی بە سێ فەرمانبەری وەزارەتی داد دا، کە پێشتر لە فەرمانگەی دادنووسيی دهۆک و زاخۆ کاریان کردووە.
وەزیری داد پێشوازی له سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری کرد.