ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، پەرتووکەکانی چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و هاوسەنگيی یاسایی لە جیهاندا.
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تى داد: پەیمانگەی دادوەری تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا سێ خولى شياندن و په‌ره‌پێدانى تواناكانى به‌ڕێوه‌بردووه
پەیمانگەی دادوەری لە ساڵی ٢٠١٢ــەوە دەستی بە ئەنجامدانی خولەکانی کردووە و تا ئێستا چوار خولی ئەنجام داوە، ١٤٢ دادوەر و ٥٤ ئەندامی داواکاری گشتی لەو خولانە دەرچوون و لە دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان ده‌ست به‌كار بوونه.

وه‌زاره‌تى داد ئامارى كار و چالاكييه‌كانى ساڵى ڕابردووى فهرمانگهكانى دادنووسى بڵاوكرده‌وه
بەڕێوه‌بەرایەتيی گشتيی فەرمانگەکانی داد، یەکێكه لە بەڕێوهبەرایەتییە گشتییە گرنگەکان و بەپێی یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ى وەزارەتی داد دامەزراوە.

بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساييى خۆى كرد
بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان، لەلایەن وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەر یەک لە وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەندامن له بۆرده‌كه.

وه‌زيرى داد پێشوازى له وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگهى سه‌رۆكى حكومه‌ت كرد
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كيى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ى كاراسانيى زياتر بۆ هاووڵاتييان و باشتر ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى به‌ناوكردنى ئه‌و زه‌وييانه‌ى كه تۆماركردنيان په‌يوه‌ندى به هاووڵاتى و شاره‌وانييه‌كانه‌وه هه‌يه.

ئه‌نجومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستان كار و چالاكييه‌كانى ساڵى ڕابردووى بڵاو كرده‌وه
ئەنجومەنی شوورا لە هەرێمی کوردستان، یەكێکه لە دەزگا گرنگەکانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، ژمارە (١٤) ی ساڵی ٢٠٠٨ کارەکانی دەکات. پێك دێت له (ئه‌نجومه‌ن، دادگاى كارگێڕى، ده‌سته‌كان).

ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتياريى دادى له ساڵى 2024دا لێكۆڵينه‌وه‌ى له 41 كه‌يسدا كردووه
سەرۆکی دەستە و سەرپەرشتیارانی دادی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٢٥٢ سەردانیان کردووە، ٧٨ سه‌ردان لە هەولێر، ٧٢ سه‌ردان لە دهۆک و ١٠٢ سهردانيش لە سلێمانی بوون.

وەزیری داد دەسەڵاتی بە دادنووسێکی نوێ دا
هۆشیار ڕەشید ئەیوب، پاش ئەوەی لەبەردەم وەزیری داد سوێندی یاسایی پێشکەش کرد، لەمەودوا لە فەرمانگەی دادنووسيی ئاکرێ، وەکوو دادنووس دەستبەکار دەبێت.

وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دادی فیدراڵ کۆبووه‌وه
ئەنجامدانى ئەو وۆركشۆپە، بەشێک بوو له پرۆژەی بەهێزكردنى سەروەريی ياسا له عێراق و هەرێمی کوردستان، كه ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتيى سەروەريى ياسا (IOL)، به پاڵپشتيى ڕێکخراوى هاريكاری گەلى نەرويجى (NPA). جێبەجێی دەكات.

بەشی ڕادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران لە وەزارەتی داد کرایەوە
لە ئێستادا بەشی (ڕادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران) لە وەزارەتی داد، نزیکەی (٢٨٠) دۆسیەی جۆراوجۆری لەبەردەستدایە.