ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و قوربانییانی کیمیاباران، بەڕێز عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە رێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، قەزای کۆیە و شارۆچکەی چەمچەماڵ.
هەواڵەکان
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی قەزای چەمچەماڵ
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە شاندێکی ئیداری قەزای چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی بەڕێز قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مۆنیۆمێنتی ئەنفال و سەرۆکی رێکخراوی مانەوە بۆ شەهیدان و ئەنفال.
لە ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوباتدا
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 لە ١٧هەمین ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوباتدا بەڕێز عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفاکراوان تاجەگوڵێنەی بەڕێز “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستانی لەسەر کۆتەڵی شەهیدانی ١ی شوبات دانا کە بۆ رێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێری پایتەخت بونیات نراوە.