وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان..."داواکارین حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە چوارچێوەی ئەرکی دەستووری خۆیدا هەستێ بە دیاریکردنی چارەنووسی ونبووان و رزگارکردنی زیاتری ڕفێندراوان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان".
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ۳٨ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٨مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەى گۆڕی ئەنفالکراوان و گەڕانەوەى ڕووفاتەکانیان.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لە ٣٣ هەمین ساڵیادى قوربانیانی کیمیابارانى شارى هەڵەبجە و دەوروبەرى عبداللـە حاجى محمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان تاجە گوڵینەى ڕێز و وەفاى لەسەر مەزارى پیرۆزى شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە دانا.
شاندێکی وەزارەت سەردانی دەستەی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان بەسەر پەرشتی (بەرەڤان حەمدی) بريكاری وەزارەت و بە ياوەری (نەوشيروان شەريف) سەردانی دەستەی لێكۆڵينەوەو كۆكردنەوەی بەڵگەكان و چارەسەركردنيان كرد (هيئة التحقيق و جمع الإدلة و المعالجة)لەشاری دهۆك.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە نوسەرو رۆژنامەنووس سەعید مەموزینی
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، پێشوازی کرد لە نوسەر و ڕۆژنامەنووس ( سەعید مەموزینی).
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی رەوتی حیکمە
ئەمڕۆ یەک شەممە عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرپەرشتی کاروان بابانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی رەوتی حیکمە و نوێنەری سەماحەتی سەید عمار الحکیم لە کوردستان.