Skip to the content

هەواڵەکان

١١٣ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ١١٣ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی پیشان دا.

بە گوژمەی زیاتر لە ٢٧٢ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە شاری كەلار جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە زیاتر لە 272 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە شاری كەلار.

بە گوژمەی زیاتر لە ١٣٩ ملیۆن دینار چەند شەقامێك لە كەسنەزان قیڕتاو دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 139 ملیۆن دینار بۆ دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان.

پرۆگرامێكی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئیدارە خۆجێییەكان دادەنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەماهەنگە لەگەڵ ڕێكخراوی VNGـی هۆڵەندی، بۆ دانانی پرۆگرامێكی نوێ لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام لە میانەی باشكردنی ئیدارە خۆجێییەكان- SLDG كە لە دوازدە وڵات پێك هاتووە.

سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن

لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کۆنفرانسێكی تایبەت بە شوێنەوار و گەلەپوور لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شوێنەوار و كەلەپوور دەستیپێكرد و سبەی دووشەمەش بەردەوام دەبێت.

مەسروور بارزانی بە ١٦٣ پارچە زەوی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكەی لە كەلار قەرەبووکردنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی ١٦٣ پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەك لە هەولێر دادەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر دانا و هاوكات پرۆژەیەكی دیكەش كەوتە بواری دەستپێكردنەوەوە.

قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك كرایەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت، "ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ پێگەی شوێنەواریمان هەیە کە کاری کنەوپشکنین لە بەشێکیان دەکرێت."