Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و بابەتی پێوەری ئاو و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان تاوتوێ كران.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی یونیسێف پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و وشكەساڵیان تاوتوێ كرد

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق و شاندێكی یاوەری، بابەتی هاوكارییەكانی یونیسێف و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی سێكتەری ئاویان تاوتوێ كرد.

١٩پڕۆژە خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٦٧٠ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج كرد. 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ڕەوەندی كورد لە سویسرا دەكات

هەردوولا هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان بە گرنگ و پێویستزانی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیازەكان بۆ زیاتر بووژانەوە و خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هەماهەنگی زیاتر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكەن

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار  له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا  به‌ وردیی كاروباری شاره‌وانییه‌كانی بۆ شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕوونكرده‌وه‌ و هەماهەنگی زیاتر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان له‌ نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێ كران