بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150مەتری لە شاری هەولێر كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ كۆی درێژی شەقامەكە 70 كیلۆمەتەرە و بە چواردەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە.
هەواڵەکان
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە.
هەندێك لە ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان پێویستییان بە ئەبدێتكردنەوە هەیە و دەگۆڕدرێن
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ: ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلاندا دەكەین، یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون.
كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی نەخشە و ماستەرپلانی شارەكان
كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پەرەپێدانی بواری پلانسازی و نەخشەدانانی ئاوەدانی پەیوەست بە شار و شارۆچكەكان رێكخرا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ دەزگەكانی راگەیاندن خستەڕوو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوە بە نەخشە و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەكات
لە ژێر چاودێریی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لەبارەی پەرەپێدان و گرنگیدان بە پلانسازی و نەخشەسازی و رۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە رێكخستنەوە و پەرەپێدانی شار و شارۆچكەكان ساز كرا.
بەمزووانە ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەكە
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.
بینایەی مۆزەخانەی هەولێر بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و دیزاینی تەواوبوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ: دیزاینی مۆزەخانەی هاوچەرخی هەولێر تەواو بووە كە یەكێك لە شاكارە تەلارسازییەكان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و جگە لە هەولێر دەتواندرێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و مۆزەخانەی هەولێری بەسەركردەوە
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی برەودانی زیاتر بە شوێنە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان و مۆزەخانەكان و داڕشتنی پلانی نوێ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران و سەردانكەران بكەن، هەروەها كاركردن لەگەڵ تیمە بیانی و ناوخۆییەكان بۆ دۆزینەوەی شوێنی شوێنەواری زیاتر و بایەخدانی میدیا بەو سێكتەرە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر و مۆزەخانەی شارستانیی هەولێری بەسەركردەوە
كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو
ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/7 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەناوی " كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكان" ساز كرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ ئەو كـۆنـفرانـسە لـە چـوارچـێوەی چـاكـسازیـیەكـانـی حـكوومـەت و بـایـەخـدانـێتی بـە پـرسـی رێكخسـتنەوەی سـەرجـەم سـێکتەرەکـان.
شاندێكی باڵای پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازیی لە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا بە یاوەریی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان كە لەناو وەزارەتی شارەوانی بەڕێوە چوو، تیشك خرایە سەر گرنگیی بەردەوامی خزمەتگوزارییەكانی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتییانەوە.