Skip to the content

هەواڵەکان

پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی تاوتوێ کرا

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونیسێف كۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوەكە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە كوردستان تاوتوێ دەكەن.

 

کێشەی گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقای هەولێر چارەسەر دەکرێت

بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتى گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا بەڕێوەچوو.

گوژمەی نزیکەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

نزیکەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ كڕینی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

 

چەند پرۆژەیەك لە شارۆچكەی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی دروستكردنی شۆستە و فراوانكردنی شەقام لە سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت.

بە گوژمەی ٣٤٤ ملیۆن دینار شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار لە شاری هەولێر قیڕتاو كران

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٣٤٤ ملیۆن دینار، شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار لە شاری هەولێر قیڕتاو كران.

لە شاری دهۆک یەکەمین پارکی شوێنەواری دەکرێتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر دەكات و ئامادەكارییەكانی كردنەوەی پاركێكی شوێنەواری لە دهۆك تاووتوێ دەكەن.

گوژمەی نزیكەی ١١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی سەوزایی لە چوارقوڕنە خەرج دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دانانی سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە.

گوژمەی ٣٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر خەرج دەکرێت.

سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە سنووری شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پرۆژەكان.

کار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە پیشەسازییەكان دەکرێت

 سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كوێستان محەمەد، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی بە وەكالەت لە دیوانی وەزارەت کرد.