Skip to the content

هەواڵەکان

٥٠ كارمەند بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان دادەمەزرێندرێن

سێشەممە لە ڕێگەی تیروپشكەوە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی ٥٠ كارمەندی باخەوان و پاككەرەوە لە فەرمانگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.

بە گوژمەی نزیكەی ٩٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەک لە پیرمام جێبەجێ كرا

بە گوژمەی  نزیكەی ٩٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی چەند گەڕەكێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین (پیرمام) جێبەجێ كرا و پرۆژەكەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارۆچكەیە دەبێت.

بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەرەو تەواوبوون دەچێت

بە ڕێژەی ٩٣٪ی كارەكانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر تەواو كراوە و بڕیاریشە تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەو بەشەی شەقامەكە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بكرێتەوە.

کار بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجە دەدرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەڵەبجە پەرەپێدانی پرۆژەكانی پارێزگەی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش جەخت دەكاتەوە كە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجە درێغی ناكەن.

نۆژە‌نكردنە‌وەی شە‌قامە‌كانی سلێمانی بەردەوامە

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی شەقامەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەڕێوەچوو و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.

گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەکانی كەسنەزان خەرجکرا

بە گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە كەسنەزان جێبەجێ كرا.

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكە، دەستیانكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپوور گرێبەستێکی ٤ ساڵی لەگەڵ دوو زانكۆی ئەمریكی واژوو كرد

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری شوێنەوار دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا گرێبەستێكی هەڵكۆڵین و شوێنەواری لە سنووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ دوو زانكۆی ئەمەریكی واژوو كرا.

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی (١٢٠٠)مەتر لە شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە گرفتی كۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات.

گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار بۆ ٣٢ پڕۆژە لە دهۆک خەرجدەكرێت

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، بە گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار ٣٢ پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش پرۆژەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.