Skip to the content

هەواڵەکان

بە گوژمەی ٣٠٨ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە شارۆچکەی باسرمە جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی ٣٠٨ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوویی لە دارەتوو جێبەجێ دەكرێت

دارەتوو.. پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوویی جێبەجێ دەكرێت

بە نزیكەی یەك ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر جێبەجێ كران

بە نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كران.

لە شەش مانگی ئەمساڵدا شارەوانیی سەرقەڵا زیاتر لە ٣٠ هەزار گوڵ و نەمامی بەرهەمهێناوە

تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەشی باخچەكانی شارەوانیی سەرقەڵا زیاتر لە 30 هەزار گوڵ و نەمامی بەرهەمهێناوە و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە سنوورەكەدا بۆ 7% بەرزبووەتەوە.

زیاتر لە 378 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیری تانجەرۆ خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكیدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (378,760,000) دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ.

گوژمەی ٢٦٢ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامی سەرەكی لە كەلار خەرج دەکرێت

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٢٦٢ ملیۆن و ٧٥ هەزار دینار، بۆ دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی كەلار خەرج دەکات و ئەو گوژمەیەش لەسەر ڕێژەی ١١٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی جایكای ژاپۆن پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار تاوتوێ دەكەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی ئاژانسی جایكای ژاپۆن لە عێراق پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار تاوتوێ دەكەن و جەخت لە كاركردنی پێكەوەیی دەكەنەوە.

بڕی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لە سلێمانی.

نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی كۆیە خەرج دەكرێت

لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٩٩ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ١٨٠ دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی لە قەزای كۆیە و دەوروبەری.