بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار.
هەواڵەکان
نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک: سوپاس بۆ خەمخۆریی سەرۆكی حكومەت
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و پێی ڕاگەیاندن سەرەتا ئاوی خاوێن، ئاوەڕۆ، شەقامە سەرەكییەكان، كارەبا و پاشان هەموو خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ کەرتی 8 ی حەسارۆک دابین دەکەین.
زیاتر لە ٩٢ ملیۆن دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی گەڕەكی نەورۆز لە سلێمانی، خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 92,204,940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات، كە بەهۆیەوە گرفتی كەمئاوی لە گەڕەكی نەورۆز لە شارەكە چارەسەر دەكات.
نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران خەرج دەکرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 394,084,940 دینار، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاو بە مەبەستی پەرەپێدان و باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
بە گوژمەی ٧٣٤ هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیڕتاو دەکرێت
لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار، پرۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێكرد.
گوژمەی زیاتر له 141 ملیۆن دینار بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەوروبەری هەولێر خەرج دەكرێت
لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 141,545,000 دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەحركە و بنەسڵاوە و دارەتوو و قوشتەپە.
ژمارهیهك بەڕێوەبەرایەتی سهر به وهزارهتی شارهوانی به یهكهوه دهبهسترێنهوه
سەنتەری GIS لە پارێزگەی دهۆك كرایهوه كه نەخشە و داتا و زانیاری پازدە بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگەی دهۆك بەیەكەوە دەبەستێتەوە
بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە
بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە، کە ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئەو دوو ئیدارە سەربەخۆیە دەبێت.
خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک دەگات
بۆ خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک.
بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار پڕۆژەی دانانی كێربستۆن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە باسرمە جێبەجێ دەكرێت
پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی قالبی كێربستۆن و مەزرای سندووقی بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.