كاری ڕووپێوی هەوایی بۆ سنووری شارەوانیی هەڵشۆ بە ڕووبەری (٤٥۰۰) چوار هەزار و پێنجسەد دۆنم ئەنجام درا و هاوکات کاری ڕووپێوی وردەکاریش بۆ ماڵ بە ماڵی سنوورەكە بە ئامێری GpS و Total Station ئەنجام دراوە.
هەواڵەکان
پرۆسەی خاوێنكردنەوەی هەولێری نوێ و ژێر پردی 150 مەتری و چەند شوێنێكی دیكەی هەولێر بەڕێوەچوو
لە درێژەی كارەكانی خاوێنكردنەوەی شوێنە زیانلێكەوتووەكانی ئەو بارانە بەخوڕەی هەولێر و دەوروبەری گرتەوە، پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوە لە ڕێگەی سەدان ئامێر و كرێكاری شارەوانی و ژینگەپارێزەوە بەڕێوەچوو.
شارەوانیی بنەسڵاوە مەنهۆڵەكانی ئاڵتوون ستی خاوێن دەكەنەوە
تیمەكانی شارەوانیی سەرۆكایەتیی بنەسڵاوە لە ئاڵتوون ستی پرۆسەیەكی چڕی خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكانیان بەڕێوەبرد وەك ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە.
چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری خەرج دەكرێت
لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری .
کۆبوونەوەیەک لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت بە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و كەند و ڕێڕەوە سرووشتییەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو
بە سەرپەرشتیى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی خاوێنکردنەوە و لادانى هەموو ئەو بەربەست و دەستکاریكردن و ڕێگریانەی کراونەتە سەر كهند و ڕێڕەوە سروشتییەکانی ئاو بەڕێوەچوو.
زاخۆ... نزيكەی 188 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاو و ڕێگریكردن لە وشكەساڵی خەرج دەكرێت
بۆ ڕێگریكردن لە وشكەساڵی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی زاخۆ و بەڕێوەچوونی ئیشوكاری بیرەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 188 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ.
ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ لە شارى هەولێر قیڕتاو دەكرێن
لە تازەترین خەرجكردنی گوژمەدا بۆ بابەتی قیڕتاوكردن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ لە شاری هەولێر.
زیاتر لە 351 ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ خەرج دەكرێت
دوای ڕەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ خەرجكردنی چەندین گوژمە، ئێستا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستیپێكردووە و بەردەوامە.
شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد
ماوەیەكە پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی نێو شاری هەولێر دەستیپێكردووە و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری هەولێریش لە شەقامی 100 مەتری پڕۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە جێبەجێ كرا.
گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر خەرج دەكرێت
بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە پارك و باخچەكانی شاری هەولێر و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر.