Skip to the content

هەواڵەکان

لە بنەسڵاوە پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی شارەوانی، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندایە

لە سەنتەری شاری هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی بە درێژایی ١٢٠٠م دروست دەكرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان دووپات دەكەنەوە.

سیمینارێک لە بارەی ڕوونکردنەوەی كۆدەكانی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گرنگیپێدان بە ڕێساكانی بیناسازی و ئاشناكردنی ئەندازیاریان و دامودەزگە پەیوەندارەكان بە كۆدەكانی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان، سیمینارێكی تایبەت بەڕێوەچوو.

بە گوژمەی ٦٣١ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە گەڕەكی گوڵان دەستیپێكرد

پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە گەڕەكی گوڵانی بنەسڵاوە بە گوژمەی ٦٣١ ملیۆن دینار دەستیپێكرد.

پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە قەزای عەنكاوە جێبەجێ كرا

شارەوانیی عەنكاوە دەستی بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند شەقامێك كرد.

لە بنەسڵاوە پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و ڕێگە جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەی دانانی كیربستۆن و ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە كەوتە بواری جێبەجێكردن.

بەهاری ئەمساڵ قۆناغی یەكەمی گۆڕینی بۆڕیی ئیفراز سێ تەواو دەبێت

ئەو ناوچەیەی زۆرترین جار بۆڕییەكەی لێ دەشكا، خەریكە گۆڕینی بۆڕییەكەی تەواو دەبێت.

گرفتی شكانی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی مەیدانیی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی بۆرییەكانی ئیفراز سێی شاری هەولێری كرد كە بڕیارە مانگێكی تر تەواو ببێت.

لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەستنی پێوەری ئاو نوێ كرایەوە

لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەستنی پێوەری ئاو.