Skip to the content

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان و وڵاتی چیك هەماهەنگی لەسەر پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار دەكەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی چیك پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار تاووتوێ دەكەن و جەختیش لە كاركردنی پێكەوەیی بۆ پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە كرایەوە.

لە شارەوانیی هەولێر بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان كرا

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری كرد و لە نزیكەوە لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی پێچایەوە.

لە پارێزگای دهۆك ١٤٣ پڕۆژە بە گوژمەی نزیكەی ٤ ملیار دینار جێبەجێ كراون

كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكەیش كاركردن تێیاندا بەردەوامە و تەواو دەبن.

ساڵی رابردوو بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار ٧٥ پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون

لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ساڵی ٢٠٢٢ بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار ٧٥ پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون.

بە گوژمەی زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دینار قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە هەولێر دەستیپێكرد

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە گوژمەی زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوكردنی ٢٤ كۆڵان و شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی میزرا ئەحمەد لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.

ساڵی ٢٠٢٢ بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دینار پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ شاری هەولێر جێبەجێ كراون

بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دینار لەسەر بودجەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە، ساڵی ٢٠٢٢ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كراون.

مەسرور بارزانی گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی عەنكاوە تەرخان دەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دیناری بۆ پرۆژەكانی عەنكاوە تەرخان كرد.



بۆ چارەسەركردنی ئاوی قورسی هەولێر سوود لە ئەزموونی شاری تۆكیۆ وەردەگیرێت

لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایكا و سەنتەری چارەسەری ئاوەڕۆی تۆكیۆ كۆبووەوە و پڕۆژەكانی جایكا و چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئاوەڕۆ تاووتوێ كران.

بە گوژمەى ٢ ملیار دینار بەردى بناغەى قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە کۆیە دانرا

لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەت بە گوژمەى دوو ملیار دینار بەردى بناغەى قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە شارى کۆیە دانرا