Skip to the content

هەواڵەکان

گوژمەی زیاتر لە ٨٧ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامی بنەسڵاوە-كەسنەزان خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نيشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٨٧،٣٩٩،٠٠٠ دینار بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامی نێوان بنەسڵاوە-كەسنەزان.

گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتەگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ خەرج دەكات.

بە گوژمەی ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكە لە گەڕەكی ڕۆشنبیری تەواو كرا

بە گوژمەی زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنیری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو كرا.

ژمارەیەك كۆمپیوتەر و ئامێری تایبەت بە ماستەرپلان دەبەخشرێتە نەخشەدانانی ئاوەدانی

كۆمپانیای دریم پەیس ژمارەیەك كۆمپیوتەر و ئامێری تایبەت بە ماستەرپلان دەبەخشێتە نەخشەدانانی ئاوەدانی كە ئەو ئامێرانە لە بواری شیکردنەوەی داتاکان بۆ ئامادەکردنی  نەخشەی پێشبینیکردنی لافاو  سوودیان هەیە.

ئاوەڕۆكانی شاری دهۆك خاوێن دەكرێنەوە

بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی زستان و ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو، لە هەڵمەتێكدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی دهۆك، دەستیان بە خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەكانی نێو شارەكە كردووە.

لە شاری هەولێر ٦٩ شەقام و كۆڵان قیڕتاو دەكرێن

پرۆژەی قیڕتاوكردنی69 كۆڵان و شەقام لە سێ گەڕەكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد.

قۆناغێكی دیكەی پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری جێبەجێ كرا

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر قۆناغێكی دیكەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری كەوتە بواری جێبەجێكردن و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەدواداچوون بۆ كارەكان دەكات.

بە گوژمەی ملیارێك و ٧٢٠ ملیۆن دینار پرۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ئاسوودە سیتی دەستیپێكرد

بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار  پرۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ئاسوودە ستی دەستیپێكرد كە گوژمەی پرۆژەكە  ملیارێك و ٧٢٠ ملیۆن دینارە.

بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان لە هەولێر دانرا

لە شاری هەولێر بە گوژمەی زیاتر زیاتر لە ٩٢٩ ملیۆن دینار بەردی بناغەی پرۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان دانرا