Skip to the content

هەواڵەکان

لە هەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێ دەکرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند پڕۆژەیەک بەڕێوەدەبات.

بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری خەریکە تەواو دەبێت

٩٥٪ی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧.٦ کم کە دەکەوێتە نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تا شەقامی کۆیە تەواو بووە.

پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت كە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەكی چوارچرا لێی سوودمەند دەبن.

بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار شەقامی كۆنی كەركووك قیرتاو دەکرێت

بە گوژمەی (١،٦٤٣،٧٧٥،٠٠٠) یەک ملیار و شەش سەد و چل و سێ ملیۆن و حەوت سەد و حەفتا و پێنج هەزار دینار، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک جێبەجێ دەکرێت.

بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار چوار پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە شەقامی ١٥٠ مەتری و ڕێگەی پیرمام ڕاگەیەنرا

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار چوار پرۆژەی ئاوەڕۆی لە شەقامی ١٥٠ مەتری و ڕێگەی پیرمام ڕاگەیاند.

كارەكانی پرۆژەی شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن

كارەكانی پرۆژەی شەقامی شەست مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن

ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و لە ماوەی تەنیا ھەشت مانگدا یەک ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٣٦٢ گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە.

ملیۆنێك و شەشسەد هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو مانگی هەشت، ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەو ژمارەیەش لە بەرزبوونەوەدایە.

لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کۆنفرانسی لافاوی شاری هەولێر دەستیپێکرد

ساسان عەونی "سەرۆكی حكوومەت زیاتر لە ٣٥ ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو تەرخان كردووە و لە هەمواری ماستەرپلانی شاری هەولێریشدا ڕێکاری زانستییانە ڕەچاو كراوە".

بەر لە هاتنی زستان ئاوەڕۆکانی هەولێر پاک دەکرێنەوە

بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری لافاو و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لافاو لە شاری هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان دەستیپێكرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش تیمەكان بەسەردەكاتەوە.