Skip to the content

هەواڵەکان

ساڵی رابردوو ٧ هەزار و ٦٠٧ کەس سەردانی مۆزەخانەی هەولێریان کردووە

مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر یەكێكە لە مۆزەخانە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە نزیكەی 1000 پارچەی شوێنەواری لە تەواوی سەردەمە جیا جیاكان لەنێو هەر سێ هۆڵەكەی مۆزەخانەكەدا نمایش كراون.

شارەوانیی ڕزگاری لە گەرمیان ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەكات

لە سنووری شارەوانیی ڕزگاری لەلایەن بەشی باخچەكانی شارەوانییەكە لە گەرمیان ئامادەكاری بۆ چاندنی نەمامی جۆراوجۆر دەكرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەنجومەنی نوێی شارەوانی پەرەپێدانی عەنكاوە تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێی شارەوانیی عەنكاوە كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی سنووری شارەوانییەكە كرد.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی ڕاییكردنی مامەڵە و كاروباری هاووڵاتییان كرا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەی كرد و جەختی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی عەنكاوە كردەوە.

لە هەولێر زياتر له‌ ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ تەواوكردنی چواردە پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج كرا

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ تەواوكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج كرا.

شەقامێكی جووتسایدی ٤٠ مەتری لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە دارەتوو بە گوژمەی ٤٣٩ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەی هێڵی بۆریی ئاو لە بەنداوی دێرەلووك كە ١٥٠ هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن تەواو كرا

گوژمەی پڕۆژەی ئاوی دێرەلوك - ئامێدی زیاتر لە ملیارێک دینارە و ١٥٠هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.

گوژمەی ٣٣٢ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی بنەسڵاوە و كەسنەزان خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (332،128،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە و كەسنەزان لە سنووری پارێزگەی هەولێر.

بە گوژمەی ٢٨٠ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە زاخۆ قیرتاو كرا

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژەكانی شارەكە، لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ، شەقامێكی ٣٠ مەتری لە زاخۆ قیرتاو كرا.