ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەكانی دەستەی ڕاسپارد كە پلانی نوێی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار جێبەجێ بكەن.
هەواڵەکان
١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی هەڵگیرایەوە
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە بەشداری ٢٢ شۆفەڵ و قەلاب زیاتر لە ١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر هەڵگیرایەوە.
بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دینار چەند گەڕەکێک لە ناحیەی دارەتوو قیرتاو دەکرێن
بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەی قیڕتاوكردنی ١٨ كۆڵان و شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ژین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوو دەستیپێكرد.
بە گوژمەی زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری تەرخان كرد.
دروستكردنی ئاوەڕۆی ٨ی حەسارۆك گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن
دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر هەنگاوی باشی بڕیوە و گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
ههڵمهتی نۆژهنكردنهوهی شهقامهكانی سلێمانی بهردهوامه
تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی دارۆغا و ژمارەیەك شوێنی دیكەیان نۆژەن كردەوە
شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی ١٠ كۆڵان و شەقامی گوندی عەزە جێبەجێ دەكات
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گوندی عەزە دەستیپێكرد.
ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە له شاری دهۆك جێبهجێ دهكرێن
زیاتر لە ٦٨ ملیۆن دینار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك خەرج دەكرێت
بهمهبهستی خزمهتكردنی زیاتری گهشتیاران و گرنگیدان به شوێنه گهشتیارییهكان، پرۆژەی دروستكردنی سێت كورسی و كورسیی دانیشتن بۆ گەشتیاران لە شەقڵاوە و چاككردنەوەی كەپری دانیشتن لە شوێنە گەشتیارییەكان ئهنجام دهدرێت.
بە بەهای ٩٧ ملیۆن دینار كورسی و مێز بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر دابین دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە ٩٧ ملیۆن دیناری بۆ دابینكردنی كورسی و مێزی دانیشتن بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری هەولێر دا.