Skip to the content

هەواڵەکان

سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن

لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کۆنفرانسێكی تایبەت بە شوێنەوار و گەلەپوور لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شوێنەوار و كەلەپوور دەستیپێكرد و سبەی دووشەمەش بەردەوام دەبێت.

مەسروور بارزانی بە ١٦٣ پارچە زەوی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكەی لە كەلار قەرەبووکردنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی ١٦٣ پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەك لە هەولێر دادەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر دانا و هاوكات پرۆژەیەكی دیكەش كەوتە بواری دەستپێكردنەوەوە.

قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك كرایەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت، "ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ پێگەی شوێنەواریمان هەیە کە کاری کنەوپشکنین لە بەشێکیان دەکرێت."

چەندین شەقام و كۆڵانی سلێمانی لەلایەن شارەوانییەوە قیڕتاو كرانەوە

لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی سلێمانییەوە، ژمارەیەك شەقام و كۆڵان نۆژەن و قیڕتاو كرانەوە و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.

لە قوشتەپە بە گوژمەی نزیكەی ١٥٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن جێبەجێ كرا

پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقام بە گوژمەی نزیكەی ١٥٠ ملیۆن دینار جێبەجێ كرا كە دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر بۆ دانیشتووانی ناوچەكە.

ژمارەیەك پرۆژەی ڕێگەوبان و قیڕتاوكردن لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەك پڕۆژەی درووستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

٢٥ هەزار گوڵ لە شاری هەولێر دەچێنرێن

زیاتر لە ٢٥ هەزار گوڵ لەلایەن نەمامگەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بەرهەم هێنرا و ئێستاش هەڵمەتی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر دەستیپێكردووە.

ناوی گەڕەك و شوێنە نوێیەکانی هەولێر ناوی کوردی و واتادار دەبن

لەمەوپاش لە كاتی ناونانی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر هەوڵ دەدرێت سوود لە ناوی شاخ و ڕووبار و دۆڵ و دەستەواژەی ماناداری ناو فەرهەنگە كوردییەكان وەربگیرێت.