Skip to the content

هەواڵەکان

بەریتانیا دەخوازێت لە بوارەكانی ژینگەدا هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگیی زیاتر لە بوارەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار کرد.

بە گوژمەی ملیارێك و ٧٣٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە گوژمەی ملیارێك و ٧٣٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چوار گەڕەكی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت.

بەگوژمەی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە خەرج دەكات.

ساسان عەونی: كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە ڕێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین.

لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرەبووی گوندی كۆری دەكرێتەوە

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەربڕی بە قەرەبووكردنەوەی سوودمەندانی گوندی كۆری بە تاپۆكردنی زەوییەكانیان.

پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە زاخۆ جێبەجێ كرا

لە سنووری سەرۆكایەتیی زاخۆ لە گەڕەكی ئەیاز پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا.

پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی گڵكەند لە هەولێر جێبەجێ كرا

لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی گڵكەند لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تر ئامادە كراوە.

لە ڕێگەی چەندین پرۆژەی ستراتیجییەوە كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەکەن

بە سەرپەرشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دیداری نێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆنی ڕێکخست.

 

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ بە درێژایی ١٢٠٠مەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دروست دەكرێت

بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێردا، پڕۆژەى ئاوەڕۆى سندووقى شەقامی 30مەترى بۆ 60مەتری بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار  جێبەجێ دەکرێت.

لە شاری هەولێر پڕۆسەی گۆڕینی كارتی زەوی بە سەنەد دەستیپێکردووە

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ لە شاری هەولێر زیاتر لە ١٣ هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد.