ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازیی لە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا بە یاوەریی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان كە لەناو وەزارەتی شارەوانی بەڕێوە چوو، تیشك خرایە سەر گرنگیی بەردەوامی خزمەتگوزارییەكانی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتییانەوە.
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە پارێزگاری هەڵەبجە كرد
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان و پرۆژە تەواونەكراوەكانی دەڤەری پارێزگای هەڵەبجە و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێ كرد.
رەوشی خزمەتگوزاری و پرۆژەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین تاوتوێ كران
ئەمڕۆ سێشەممە (26ی كانوونی دووەمی 2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆژە تەواونەكراوەكان و رەوشی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین، پێشوازی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و گوتەبێژی حكوومەت پەرەپێدان و هەماهەنگیی میدیایی تاوتوێ دەكەن
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە دكتۆر جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە
بەڕێز عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، شێواندنێكی زانیاریی لەسەر گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی خاشاك لە شاری هەولێر بڵاو كردووەتەوە كە نەشارەزایی و بێئاگایی تێدایە و بە مانشێتێكی زەق نووسیویەتی: "ملیۆنان دۆلاری داھاتی گشتی لە تەندەری پاککردنەوەی ھەولێردا بە فیڕۆ دەچێت".
ئەنجوومەنی ڕاوێژكاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پلانی نوێ بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان دادەنێت
بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەمڕۆ دووشەممە (18ی كانوونی دووەمی 2021) ئەنجوومەنی ڕاوێژكاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج كاتژمێر، گفتوگۆیان لەسەر پلانە نوێیەكانی وەزارەت بۆ زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان كرد.
بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا
ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی وەزارەت، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حكومی سنوورەكە پێشوازی لێكرا و بە گوژمەی شەش ملیۆن و نیو دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری واژوو کرا.
زانیاری لەبارەی جیاوازی گوژمەی كۆن و نوێی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە ژمارە هەندێ زانیاری سەبارەت بە جیاوازی گوژمەی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە، واتا گرێبەستی كۆن و نوێ لە سنووری شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بڵاو دەكاتەوە، كە لە گرێبەستە نوێكاندا چەند زۆنێكی خاوێنكردنەوە زیادكراون و ئاستی كوالێتی پرۆسەكەش بە زیادكردن و بەرزكردنەوەی ژمارە و مۆدێلی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان بەرز كراوەتەوە، بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.
لە گرێبەستە نوێكانی خاوێنكردنەوە دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی زیادکران
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوەی بە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد و بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە، هەروەها خاوێنكردنەوەی دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی و چەندین زۆنی دیكەش زیاد كران.
بەهۆی چاکسازی لە گرێبەستەکانی خاوێنکردنەوە ساڵانە حەوت ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە
لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات.