ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حكومەتی هەرێمی كوردستان به ئامادەبوونى بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانى پیشەسازى و بازرگانى، لە دیوانى وەزارەت پێشوازیان لە شاندێکى وڵاتى ئیسپانیا کرد بە سەرۆکایەتى باڵیۆزی ئیسپانیا له بەغدا و نوێنەرانى چەند کۆمپانیاىەكی ئیسپانى.
هەواڵەکان
![](/media/5103/kamalmuslemvisitflourproductcompany01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132597669010000000)
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچون بۆ کوالیتی ئارد دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 کمال مسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری سەروەر هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بەمەبەستی بەدواداچوون و دڵنیابوون لە کوالیتی ئارد سەردانی چەند ئاشێکیان لە سنوری پارێزگای هەولێر كرد.
![](/media/4975/minister-of-trade-meets-iraqi-trade-minister-01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132593314190000000)
کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و وەزیری بازرگانی عێراق لە بەغدا
شاندى وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى له دووەم كۆبونەوەی له ميانەى سەردانى شاندى وەزارەت بۆ بەغدا سەردانى وەزارەتى بازرگانى عيراقى فيدراڵيان كرد لەلايەن وەزيرى بازرگانى و بريكارى وەزارەت و راويژكاران و ب. گشتيەكان پيشوازيان لێكرا.
![](/media/4977/delegation-in-trade-ministry-visit-baghdad.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132593320230000000)
بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتێک و چارەسەرکردنی کێشەکان شاندێکی وەزارەت بازرگانی و پیشەسازی سەردانی بەغدا دەکات
وەزيری بازرگانى و پيشەسازى به ياوەرى بريكارانى بازرگانى و پيشەسازى و راويژكارانى وەزارەت و بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت له يەكەم كۆبوونەوەيان له بەغدا لەگەڵ وەزيرى پيشەسازى عيراقى فيدرالى و تەواوى راويژكاران و بەڕێوبەرە گشتيەكانى پیشەسازى عێراقى تاوتوێى پەيوەنديەكانى هەردوو لايەن كرا.
![](/media/4891/motimeetingaboutreduceroutins01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132590842120000000)
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی لامەركەزی كارگێری و نەهێشتنی رۆتین تاوتوێ دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 لەسەر راسپاردەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئاماژە بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (53)ی رێكەوتی (5-5-2020)، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی بریكاران و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت بەڕێوەچوو.
![](/media/4885/general-directorate-of-moti-has-commenced-working-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132590787710000000)
بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستبەكاربوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 كەمال موسلیم بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی وراوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەرپەرشتی دەستبەركاربوونی بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی كرد.