Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندی كونسوڵگەری گشتی توركیا جەخت لەسەر پەرەپێدان بە ئابووری و بازرگانی دەكەنەوە

بریكاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نیشاندا بۆ كارئاسانی زیاتر بەرەو رووی وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیا و بیزنسمانانی جیهانی بە گشتی و توركیا بە تایبەتی، تا بتوانن لە هەرێمی كورستاندا كار و پڕۆژەكانیان بکەن

كۆمەڵێك خاوەن سەرمایە و چەند كۆمپانیایه‌كی توركیا بڕیاریانداوە كاری بازرگانی و پڕۆژەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەگەڕ بخەن

 شاندی كۆمپانیاكانی توركیا  بڕیاریانداوە كاری بازرگانی و پڕۆژەكانیان لە ناو هەرێمی كوردستاندا بەگەڕ بخەن و لقی كۆمپانیاكانیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆمار بكەن

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق كۆبوونەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەریی ژمارەیەك بەڕێوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، كۆبوونەوەیه‌كیان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق سازدا

داتای تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغدا به‌ یه‌كتریه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هه‌رێم و بەڕێوەبەرایه‌تی  گشتیی تۆماركاری كۆمپانیاكانی بەغدا، هەماهەنگی لە نێوانیاندا ده‌كه‌ن و ژمارەیەك بڕیار و ڕاسپاردەش بۆ كارئاسانی و چاڵاكی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكە درا

یەكەمین پێشانگای زێڕ لە هەرێمی كوردستان کرایەوە

ئابووری بەهێز لە چەمکە نێودەوڵەتیيەکان بە واتاى یەدەگى زێڕ دێت که ڕێژەکەى چەند زیاد بێت ئەوه بەهاى دراوى وڵات بەهێزتر دەبێت.

بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە  جوتیارەکان دەدرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی كردنەوەی پیشانگای ئەگرۆ پاك بۆ پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ دەكات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی كردنەوەی پێشانگای Agro Pack Iraq & Iraq plastprintpack  لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد کە تایبەتە بە پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ و چۆنیەتی لە بەرگگرتن و ئامادەكردنی كەرەستەی خاو و خواردەمەنی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵگەری سعودیە، تاوتوێی پەرەپێدان و گرنگیدان بە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی دەكەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: دەرگای كاركردن و بازرگانی بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەران و بازرگانانی سعودیە واڵایە

وۆركشۆپێک لەبارەی پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەڕێوەدەچێت

وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ( پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنی كردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لە عێراق) لە هوتێل كریستاڵی هەولێر بەڕێوەدەچێت. 

سەبەتە خۆراکی تایبەت بە هەر خێزانێکی زیان لێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دەدرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتە خۆراک بە خانەوادەی  قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەدات