Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە  جوتیارەکان دەدرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی كردنەوەی پیشانگای ئەگرۆ پاك بۆ پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ دەكات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی كردنەوەی پێشانگای Agro Pack Iraq & Iraq plastprintpack  لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد کە تایبەتە بە پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ و چۆنیەتی لە بەرگگرتن و ئامادەكردنی كەرەستەی خاو و خواردەمەنی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵگەری سعودیە، تاوتوێی پەرەپێدان و گرنگیدان بە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی دەكەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: دەرگای كاركردن و بازرگانی بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەران و بازرگانانی سعودیە واڵایە

وۆركشۆپێک لەبارەی پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەڕێوەدەچێت

وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ( پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنی كردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لە عێراق) لە هوتێل كریستاڵی هەولێر بەڕێوەدەچێت. 

سەبەتە خۆراکی تایبەت بە هەر خێزانێکی زیان لێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دەدرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتە خۆراک بە خانەوادەی  قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەدات

چەکی بانکیی بەشی شەشەمی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

 چەکی بانکیی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١)گەیشت و پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاران  دابەش دەکرێت

‎کۆنفرانسی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

بایەخی دروستكردنی ئەنجومەنی پاراستنی کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری و ڕەخساندنی كەشی كێبڕكێ لە بازاڕ و بەرگرتن بەو قۆرخكاریانەی تاوتوێ کران.

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەگەڵ یەكێتی هەناردە و ناردنكارانی كوردستان تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یەكێتی هەناردە و ناردنكارانی كوردستان کۆبوونەوە و باسیان لەچۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانە کرد كە ڕووبەڕووی پرۆسەی ناردن و هەناردەكردنی شت و مەك لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر دەبێتەوە 

بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 كەمال موسلیم بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی وراوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەرپەرشتی دەستبەركاربوونی بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی كرد.

پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبونەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لێژنەى سامانە سروشتیەکانى پەرلەمان سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد ولەلایەن وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بریکارەکانى کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکاران و ب. گشتیەکانى وەزارەت پیشوازیان لێکرا. لە میانەى ئەو سەردانەدا کۆبوونەوەیەکى فەرمى ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانەى خوارەوە :