Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی شاندی کوردستان لە پیشانگای ئێکسپۆی ۲۰۲۰ی نێودەوڵەتی دوبەی كرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستپێکی هەفتەی کوردستان لە ئێکسپۆ 2020ـ ی دوبەی 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداریی کۆڕبەندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری کرد لە دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

پرسەكانی هاوكاریی لۆجیستی و ئاسانكاریی بازرگانان و بەرهەمی كۆپیكراو گفتوگۆی لەسەر کرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یەكەی ئابووری كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا  پرسەكانی هاوكاریی لۆجیستی و ئاسانكاریی بازرگانان و بەرهەمی كۆپیكراو تاوتوێ دەكەن

کۆمپانیا و سەرمایەدارانی چیک بە نیازن لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەکانیان ئەنجام بدەن

هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا و سەرمایەدار و بیزنیسمانانی چییكی دەکرێت  و هەر دەستپێشخەرییەك كە ببێتە مایەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی ئابووری ئەوا کا ر ئاسانییان بۆ دەکرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکانی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی كوردستان کۆبووەوە

لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی تەوەری دیدارەكەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمانی کوردستان بوو

پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەرۆکایەتی شاندێکی بازرگانی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە) دەکەن

شاندێکی بازرگانی و فەرمی کە پێکهاتبوون له  بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری سەردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە)يان کرد و لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) پێشوازییان لێکرا.

ئیماراتییەکان ویستی پڕۆژە و وەبەرهێنانیان لە پیشەسازى خۆراک و دووبارە دروستکردنەوەدا لە هەرێمی کوردستان هەیە

شاندێکی ئیماڕاتی:ویستی  پڕۆژە و وەبەرهێنانمان لە پیشەسازى خۆراک و دووبارە دروستکردنەوەدا لە هەرێمی کوردستان هەیە

پێدانی مۆڵەتی کارکردن و کاروباری کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشت و گوزار ڕێک دەخرێنەوە

لیژنەیەکی هاوبەش پێکده‌هێندرێت بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و دانانی میکانزمێک بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتو گوزار و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ڕێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پڕۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن

 ڕاگەیاندنی (۱٠٠٠) دەرفەتی كار بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەی بچووك و مام ناوەند ، هەموو بەشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

هەڵمەتی پێكوتینی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت بەڕێوە دەچێت

لیژنەیەكی تەندروستی بۆ پێدانی ڤاكسین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەڵمەتی پێدانی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستپێكرد