شاندێك بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریان كرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆ ۲۰۲۰ دوبەی
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
پڕۆژەی ڕەشنووسی ڕێنماییەکان لەسەر یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکرێت
پڕۆژەی ڕەشنووسی ڕێنماییەكانی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکرێت كه ئەو پڕۆژەیە خزمەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی كارگەكان لە هەرێمی كورستاندا دەکات، هەروەها مافی خاوەندارێتی بەرهەم و کەرەستەی خۆماڵی دەپارێزێت
ڕەوشی پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری" لە هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ کرا
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵخانەی گشتیی وڵاتە یەکگرتووەكانی ئەمەریكا و كونسوڵخانەی گشتیی كۆریای باشوور تاوتوێی (پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری) دەكەن
بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندی كونسوڵگەری گشتی توركیا جەخت لەسەر پەرەپێدان بە ئابووری و بازرگانی دەكەنەوە
بریكاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نیشاندا بۆ كارئاسانی زیاتر بەرەو رووی وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیا و بیزنسمانانی جیهانی بە گشتی و توركیا بە تایبەتی، تا بتوانن لە هەرێمی كورستاندا كار و پڕۆژەكانیان بکەن
كۆمەڵێك خاوەن سەرمایە و چەند كۆمپانیایهكی توركیا بڕیاریانداوە كاری بازرگانی و پڕۆژەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەگەڕ بخەن
شاندی كۆمپانیاكانی توركیا بڕیاریانداوە كاری بازرگانی و پڕۆژەكانیان لە ناو هەرێمی كوردستاندا بەگەڕ بخەن و لقی كۆمپانیاكانیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی تۆمار بكەن
بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ ڕەزامەندی دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کوردستان
لە درێژەی کار و چاڵاکییەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە یاوەریی ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەری گشتیی لە فەرمانگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی عێراقی لە بەغدا کرد
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ، بە پێویستی زانی میكانیزمێكی گونجاو دابنرێت تا كارەكان بە باشترین شێوە ڕایی بكرێن
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەریی ژمارەیەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق كۆبوونەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەریی ژمارەیەك بەڕێوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، كۆبوونەوەیهكیان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق سازدا
داتای تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغدا به یهكتریهوه دهبهسترێنهوه
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی ههرێم و بەڕێوەبەرایهتی گشتیی تۆماركاری كۆمپانیاكانی بەغدا، هەماهەنگی لە نێوانیاندا دهكهن و ژمارەیەك بڕیار و ڕاسپاردەش بۆ كارئاسانی و چاڵاكی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكە درا
یەكەمین پێشانگای زێڕ لە هەرێمی كوردستان کرایەوە
ئابووری بەهێز لە چەمکە نێودەوڵەتیيەکان بە واتاى یەدەگى زێڕ دێت که ڕێژەکەى چەند زیاد بێت ئەوه بەهاى دراوى وڵات بەهێزتر دەبێت.