Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کێلگەکانی بەرھەم ھێنانی ھێلکە کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم، بە ئەمادەبونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ خاوەن کێلگەکانی بەرھەم ھێنانی ھێلکە کۆبوویەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لیژنە بۆ گرفتەکانی کۆمپانیا و کارگەکان پێکدەھێنێت

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەی راوێژکاری وەزارەتی کرد . بەئامادەبونی بەرێزان بریکاری وەزارەت بۆکاروباری بازرگانی و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و راوێژکارانی وەزارەت و بەرێوبەرە گشتیەکان.

سيمينارێک دەربارەی گرنگی ستاندارە نیودەوڵەتییەکان لە کەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە 2021/2/16 بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هەواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوەبەرەکان و سەروک بەشەکانی گشت بەرێوەبەرایەتیە گشتتیەکانی سەر بە وەزارەتمان سیمیناریک بۆ هەردوو بەرێزان (ئامانج وەهاب و دیندار فریق) دەربارەی (گرینگی ستاندارە نیودەولەتییەکان لەکەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بە پرۆگرامی ISO و HACCP) لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدوا داچوون – بەرێوەبەرایەتی پەرپێدانی مرۆیی هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڕێوەچوو.

بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی له وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی دەستبەكاربوو

ئەمرۆ سێشەممە 9-2-2021 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی وراوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەرپەرشتی دەستبەركاربوونی بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی كرد.