Skip to the content

هەواڵەکان

بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی له‌گه‌ڵ نوێنەری کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجه‌ کۆبۆوه‌

 بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی،  بە ئامادەبوونی (كۆڤان جەلال) بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازیان لە نوێنەری كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە کرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی... وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستى پێکرد

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پێشەسازی حکومەتی ھەرێم، لە شاری سلێمانی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی راگەیاند

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی دەکاتەوە

بەمەبەستی بەھێز کردنی کەرتی بازرگانی و گەشەپێدانی ئابووری ھەرێم پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرايەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پرۆسەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کارگەکان کارا دەکرێتەوە

دوای شەش مانگ لە وەستانی لێخۆشبوونی گومرگی ، جارێکی تر بە ھەوڵی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پرۆسەکە دەست پێدەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ، بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاترو چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو گرفتانەی نێوانیان، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سیستەمی( HACCP) شیكردنەوەی ڕیسكەكان وكۆنترۆڵ كردنی خاڵە مەترسیدارەكان لەكارگە خۆماڵیەكانی خۆراك تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەکە سەبارەت بە سیستەمی( HACCP) لەكارگە خۆماڵیەكانی خۆراك كە مەبەست لێی (شیكردنەوەی ڕیسكەكان وكۆنترۆڵ كردنی خاڵە مەترسیدارەكان) بە پێی ئەو سیستەمەدەتوانرێت زامنی بەرهەمی خۆراكی تەندروست و باوەڕپێكراو لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بکرێت

به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان بۆ هه‌ر تاكێك دیاری كرا

ە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایانگەیاندووە، ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشە خۆراکانەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسە ر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ژووره‌كانی بازرگانی زیاتر ده‌بێت

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە سەردانێکى بۆ سلێمانى سەرەڕاى کۆبوونەوەى لەگەڵ چەندین بازرگانى ئەو شارە و باس و پرسى گرفتەکانى بەردەمیان، سەردانى هەردوو ژوورى بارزگانى سلێمانى و هەڵەبجەشى کرد.

سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خه‌رج ده‌كرێت

لە حەفتەى ئایندەوە چەکى بانکى شایستە داراییەکانى هەرسێ پارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت کە تێکڕا نزیکەى ٤٦ ملیار دینارە.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی نرخی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری کرد

بڕیار لەسەر نرخی تۆنێك گه‌نم‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ درا:
١. گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠ ـ شەش سەد و دە هەزار) دینار
٢.گەنمی نمرە دوو (٥٣٠ ـ پێنج سەد و سی هەزار) دینار
٣.گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠ ـ چوار سەد و حەفتا هەزار) دینار