Skip to the content

کار و چالاکییەکان

به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان بۆ هه‌ر تاكێك دیاری كرا

ە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایانگەیاندووە، ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشە خۆراکانەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسە ر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ژووره‌كانی بازرگانی زیاتر ده‌بێت

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە سەردانێکى بۆ سلێمانى سەرەڕاى کۆبوونەوەى لەگەڵ چەندین بازرگانى ئەو شارە و باس و پرسى گرفتەکانى بەردەمیان، سەردانى هەردوو ژوورى بارزگانى سلێمانى و هەڵەبجەشى کرد.

سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خه‌رج ده‌كرێت

لە حەفتەى ئایندەوە چەکى بانکى شایستە داراییەکانى هەرسێ پارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت کە تێکڕا نزیکەى ٤٦ ملیار دینارە.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی نرخی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری کرد

بڕیار لەسەر نرخی تۆنێك گه‌نم‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ درا:
١. گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠ ـ شەش سەد و دە هەزار) دینار
٢.گەنمی نمرە دوو (٥٣٠ ـ پێنج سەد و سی هەزار) دینار
٣.گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠ ـ چوار سەد و حەفتا هەزار) دینار

.وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی نرخی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری کرد

بڕیار لەسەر نرخی تۆنێك گه‌نم‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ درا:
١. گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠ ـ شەش سەد و دە هەزار) دینار
٢.گەنمی نمرە دوو (٥٣٠ ـ پێنج سەد و سی هەزار) دینار
٣.گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠ ـ چوار سەد و حەفتا هەزار) دینار

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کارئاسانی بۆ خاوەن کارگە و کۆمپانیا و بازرگانەکان دەکات

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خوازیارى ئاسانکارییە بۆ خاوەن کار و کۆمپانیا و بازرگانەکان و هەر لەم پێناوەشدا چەندین ڕێکارى گرتووەتە بەر بۆ ئەوەى لە ڕۆتین ڕزگاریان بێت و کارەکان ئاسان و ڕاستەوخۆ بکرێت و دەسەڵاتەکان دابەزێنرێتە خوارەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرقاڵى چارەسەرى کێشەى خاوەن کارگەکان و دابەشکردنى چەکى جواتیارانە

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی چاوى بە كۆمەڵێك خاوەن كارگە لە هەرێمى کوردستان کەوت.

حکومەت سوورە لەسەر ڕێگری لە خواردنی ژەهراوی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان نزیكه‌ی ٣٥ هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌

کۆنسوڵی گشتی میرنشینی ئیماڕاتی عەرەبی لە هەولێر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە ئامادەبوونى بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان پیشوازیان لە کۆنسوڵى گشتى میرنیشینى ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچون بۆ کوالیتی ئارد دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 کمال مسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری سەروەر هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بەمەبەستی بەدواداچوون و دڵنیابوون لە کوالیتی ئارد سەردانی چەند ئاشێکیان لە سنوری پارێزگای هەولێر كرد.