* ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی فیدراڵ، ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی باشترین بژاردەی یاسایی کە دابینکەری باشترین مووچەی خانەنشینی بێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە * ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15٪ی بڕی پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دا،سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بان ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەن و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد
ڕۆژی دووشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ لۆتس، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - عێراق و جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد، کە لە زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای ئەمەریکایی پێکهاتبوون. لە دیدارەکەدا کە تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهێ ...

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکات
* شاندی دانوستانکاری هەرێم سبەی لە بەغدا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ دەدەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتادا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسل ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد
ڕۆژی دووشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی هەرێ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕی و ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یەکە کارگێڕی و ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گۆڕینی 10 بەرزەکەرەوە (مەسعەد) دەخاتە کەمکردنەوەی ئاشکراوە
فەرمانگەی یاسایی (بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان) لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتتان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان بە مەبەستی گۆڕینی (لێکردنەوە و دانان) بۆ (10) دە بەرزکەرەوە (مەسعەد)ـی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی (نازستی)/ هەولێر؛ پێویستە لە کاتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان زۆر بە وردی ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکان بکەن کە لە دوای ئامادەکردنی ئۆفەرەکان و گەڕا ...