ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمدا، لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لە ڕووی داهات و خەرجییەکان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو کە لەلایەن وەزارەتی دارای ...

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
* ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. * ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات پەلە بکرێت له یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد. لەدیدارەکەدا تیشکخرایە سەر هەماهەنگی زیاتر و جەختکرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان. ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران. هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی دوایین پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە. ھەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردست ...

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات پەلە بکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەم، دوا پێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم و تاووتوێکردنی میکانیزم و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پابەندیی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی بڕیاری ...