Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە. ...

لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا.ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لەلایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ...

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

بەپێی مادەی 140 دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات.چ پێش ئەم ڕێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی ڕابردوودا، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری د ...

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵ ، ماف و شايستە داراییەکانی هەرێم بدات

ئەمڕۆ شەممە 1/11، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغدا، بە بەشداريی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئا ...

ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ کردووە بۆیە حکومەتی فیدراڵ پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسروربارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە سەردانی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسان ...

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم. بۆیە لە ...