هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. لەم بۆنەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کاریش دەکات بە پتەوترکردنی ...
پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنى جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیانى ئازیز لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییە ماندوونەناسەکان دەکەین، هیوادارین ساڵى نوێ ساڵى بەدیهاتنى هیوا و ئاواتەکان بێت. ساڵێکى قورسمان تێپەڕاند و نەهامەتى و بەڵا و مە ...
ئەنجومەنی وەزیران بە توندی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی هەولێر سەرکۆنە دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان
* ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داوا وپێداویستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات* هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە بەرزڕاگرتنی یادی سی و چوارەمین ساڵیادی تاوانی جینۆ ...
ئەنجومەنی وەزیران چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سبەی چوارشەممە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٢ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردس ...
ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسڕائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە. ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستد ...
پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەرەبەیانی١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات. د. جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان١٣ی ئادا ...