ڕۆژی چوارشەممە 16ی تەمموزی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە. ...

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران بە توندترین شێوە، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمى شەرمەزار کرد، کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە 10ی تەمموزی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە ، گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حکومەتی ...

ئەنجومەنی وەزیران: هەر پابەندییەک لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە و هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بۆیە چاوەڕیی بەغداین کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچە بهێنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەر دوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کە لە هەولێر و بەغدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدران، کە تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی ه ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا. هەروەها بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە ئابوورییەکانی هەرێم و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ف ...

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات
*سەرۆک وەزیران: پێشوازی لە دەسپێشخەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی شەڕ و پشتیوانی هەوڵەکانی دەکەین لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دە ...